كریس رۆژانه‌ 6 كاژێر مه‌شقده‌كات



كریستیانۆ رۆناڵدۆ

كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز خۆی بۆ یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئاماده‌ ده‌كات و رۆژانه‌ 6 كاژێر مه‌شقده‌كات.



رۆناڵدۆ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ به‌شداریكردنی له‌ یاریی دێربیی مه‌درید له‌ خولی ئیسپانیا، كه‌ رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجامده‌درێت.



رۆژنامه‌ی ئاس بڵاویكرده‌وه‌، رۆناڵدۆ بۆ یاریی ئاتێلتیكۆ ئاماده‌ده‌بێت و ناتوانێت ئه‌وه‌ قبووڵ بكات به‌شداریی یارییه‌كه‌ نه‌كات، بۆیه‌ به‌ رژدی خۆی ئاماده‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت باڵای لاسه‌نگی یانه‌كه‌ی راستبكاته‌وه‌، كه‌ له‌ یاریی رابردوو به‌ ئه‌نجانێكی قورس به‌ ریال سۆسیداد دۆڕا.



رۆناڵدۆ ئێستا رۆژانه‌ دوو جار مه‌شقده‌كات و هه‌ر جاره‌ی سێ كاژێر، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه‌ خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بكات نه‌ك ته‌نیا بۆ یاریی دێربی، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی وه‌رزی ئه‌مساڵ، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی توانای جه‌سته‌یی دووچارنه‌بێت، كه‌ له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا هه‌ندێك كێشه‌ی توانای جه‌سته‌یی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی پێكانه‌وه‌بوو.



رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، رۆناڵدۆ له‌ دوای 6 كاتژێر مه‌شق، كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، له‌وێشدا هه‌ندێك مه‌شقی تایبه‌تی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا و زۆر به‌هێز بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگه‌كان.
Share on Google Plus

About zana

This is a short description in the author block about the author. You edit it by entering text in the "Biographical Info" field in the user admin panel.
    Blogger Comment
    Facebook Comment

0 comments :

Post a Comment